حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به هێرشكردن كرد
به‌ره‌و رۆژئاوای شاری موسڵ له پێشڕه‌ویدان
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای شاری موسڵه‌وه ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش كردووه و به گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی فه‌رمی"حه‌شدی شه‌عبی" هێرشه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستیپێكردووه و به ئاراسته‌ی رۆژئاوای شاره‌كه له پێشڕه‌ویدان.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه هه‌ستیاری له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و چوونه ناو شاره‌كه هه‌یه، له رۆژئاوای شاره‌كه‌دا رۆڵیان پێدراوه به تایبه‌تی مه‌به‌ستیانه له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه شیعه‌یان تێدایه خۆیان به‌شداری بكه‌ن وه‌ك ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كه به‌شێكی دانیشتووانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن.