لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی فۆسفۆری سپی له موسڵ هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
ئەمنستی ئینته‌رناشناڵ داوا له حكومه‌تی عێراق و هاپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات بۆمبی فوسفۆری سپی له شه‌ڕی موسل به‌كارنه‌هێنن و هۆشداری كاره‌ساتی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییانی سڤیل ده‌دات.
دیده‌وانی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند به‌ڵگه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه رۆژی 20 تشرینی یه‌كه‌م بۆمبی فسفۆری سپی له گوندی كهراملێش به‌كارهێنراوه، كه ده‌كه‌وێته 20 كیلۆمه‌تری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
به‌رپرسێكی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند فۆسفۆری سپی ده‌بێته هۆی برینێكی ترسناك و سووتانێكی قووڵ له ماسولكه و ئێسك.
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند به‌كارهێنانی فوسفۆری سپی له شاری موسڵ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كوژرانی هاووڵاتیانی سڤیل كه له رۆژان و هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا به‌هۆی شه‌ڕ را ده‌كه‌ن.
Evidence white phosphorus used in area near Mosul, Iraq posing deadly risk to civilians fleeing the fighting https://t.co/TWuLGbokS0 pic.twitter.com/BVROVe91i1
— AmnestyInternational (@AmnestyOnline) October 28, 2016