پلانی به‌رگریكردنی داعش له موسڵ ئاشكرا ده‌بێت
پێنج پرده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆمبڕێژ كردووه

K24 – هه‌ولێر:
داعش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له شه‌ڕی موسڵدا شكست ده‌هێنێت و ده‌ڕووخێت،هه‌ر بۆیه ده‌روازه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵاتنی خێزانی سه‌ركرده و چه‌كداره‌كانی دابین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباره‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ سووریا،ده‌ستیشی كردووه به كوشتنی زۆرترین خه‌ڵكی سڤیل له‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و كاته‌ی پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كانیان نزیك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری موسڵه‌وه زانیاریی له‌سه‌ر ره‌وشی چه‌كدارانی داعش له ناو شاره‌كه داوه به ئاژانسی "سپوتنیك" و گوتوویه‌تی" داعش 6000 كه‌س له خێزانه‌كانی ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نباره‌وه به زۆر هێناوه‌ته موسڵ و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به كاریهێناون، له‌و رێگه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕ و بۆردوومانی فڕۆكه‌كان،له‌و كاته‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" داعش زۆربه‌ی خێزانه‌كانی سه‌ركرده و چه‌كداره‌كانی خۆیانی گواستووه‌ته‌وه بۆ سووریا،له‌و كاته‌شی كه خێزانی چه‌كدارێكی داعش خانوویه‌ك له موسڵ چۆڵ ده‌كه‌ن،یه‌كسه‌ر یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ی كه به زۆر هێناویانن ده‌یخه‌نه ئه‌و خانووه چۆڵه‌وه.
به قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت هیچ خانوویه‌كی له موسڵ نادۆزیته‌وه كه به‌تاڵ بێت،چونكه داعش پریكردووه له‌و خێزانانه‌ی كه به زۆر له رۆژئاوای ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری ئه‌نباره‌وه رفاندوونی و به زۆر هێناونیه‌ته ناو شاری موسڵه‌وه،له كاتێكدا پێشتر زۆرێك له خانووه‌كانی ئه‌و شاره چۆڵ بوون به هۆی ئه‌وه‌ی داعش خێزانه‌كانی ده‌ركردووه یان رایانكردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" داعش ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نباری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و پێی گووتوون،ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ بن،فڕۆكه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌تانكه‌نه ئامانج و گازی زیانبه‌خش و چه‌كی قورستان له دژ به كارده‌هێنن و بۆردوومانتان ده‌كه‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌و خێزانانه باوه‌ڕیان به‌و فێڵ و قسانه‌ی داعش نه‌كردووه به‌ڵام به زۆر گواستوونیانه‌ته‌وه بۆ ناو شاره‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی منداڵه‌كانیان لێكردوون.
یه‌كه‌م خاڵی پلانی داعش بۆ به‌رگریكردن له شاری موسڵ ئه‌وه‌یه خێزانه‌كان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به كارده‌هێنێت و ده‌یانكاته به‌ربه‌ستێكی سه‌خت له به‌رده‌م پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كاندا كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه و له هه‌موو پێكهاته‌كان پێكهاتوون و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا به‌ره‌و شاره‌كه له پێشڕه‌ویدان.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی ئه‌و سڤیلانه‌ی كه به‌هۆی به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له لایه‌ن داعشه‌وه تا ئێستا به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه كوژراون ژماره‌یان كه‌م نییه و رۆژانه‌ش ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و خه‌ڵكه ده‌بنه قوربانی.
له دیوی داعشه‌وه حاڵی سڤیله‌كان به ده‌ست زۆڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی داعشه‌وه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی پێشووی عێراقی ده‌ستگیر كراون كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان،ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ته‌وبه‌یانكردووه پێشتر، تا ئێستا چاره‌نووسیان ناروونه و تا ئێستا هیچ كه‌سێك شوێنی ئه‌و ده‌ستگیر كراوانه نازانێت.
خاڵی دووه‌می پلانی به‌رگریكردنی داعش له شاری موسڵ گواستنه‌وه‌ی خێزان و چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانیانه بۆ به‌ری ده‌سته ڕاستی شاره‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌شتایی زۆر و ده‌روازه‌ی سنووری هه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا.
له چوارچێوه‌ی هه‌مان پلاندا ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی شاره‌كه به چۆڵی بكه‌وێته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان و به رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی پێنج پرده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوو به‌شی شاره‌كه رێگه له پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان بگرێت و ئه‌و پێنج پرده و ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی نزیك له‌و پردانه‌شی به ته‌واوه‌تی بۆمبڕێژ كردووه و له كاتی پێشڕه‌وییه‌كاندا ده‌یانته‌قێنێته‌وه تا ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونیان بۆ قه‌زای"قائیم" سنووریی له رۆژئاوای ئه‌نبار بۆ بڕه‌خسێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه له‌و كاته‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه به‌رێوه‌چووه و له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا ناوچه‌كه له داعش پاككرایه‌وه،زۆربه‌ی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی داعش رایانكردبووه موسڵ و ئێستاش ده‌یانه‌وێت له موسڵه‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی قائیم له رۆژئاوای ئه‌نبار رابكه‌ن له‌و كاته‌ی شاری موسڵ له ده‌ست ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه قسه‌كانی به‌وه كۆتایی پێهێنا و ئاماژه‌ی به قه‌ره‌باڵغی نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ كرد و گوتی"نه‌خۆشخانه‌كانی موسڵ پڕ بووه له‌و بریندارانه‌ی داعش كه له به‌ره‌كانی شه‌ر بریندار بوون له چوار ده‌وری شاره‌كه،بۆ ئه‌وه‌ی له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانیش ده‌ربازبن به رێگه‌ی ماتۆڕسكیل هاتووچۆ ده‌كه‌ن و به‌و جۆره خۆیان له بۆردوومانه‌كان ده‌پارێزن.