راوێژكاری ئه‌سه‌د: ئه‌مریكا داعش له موسڵ بۆ سوریا ده‌نێرێت
K24 – هه‌ولێر
راوێژكاری راگەیاندنی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا رایگەیاند واشنتۆن له‌وانه‌یه پلانی رێنمایی كردنی تیرۆرستانی داعش له شاری ئابلۆقه دراوی موسڵ بۆ ناوخۆی سوریا هه‌بێت كه هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ستراتیژی درێژخایه‌نی بۆ ناوچه‌كه.
بوسه‌ینه شه‌عبان به RT رایگه‌یاند روسیا و سوریا ئه‌و پرسه به مه‌ترسییه‌كی جیدی ده‌زانن و گوتیشی ئێمه دانانشین و سه‌یری بكه‌ین، به بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بخاته‌ڕوو.
گوتیشی به‌و شێوازه‌ی كه موسڵ ئابڵۆقه دراوه، پیشان ده‌دات ئه‌وان ده‌یانه‌وێت تیرۆریستان بهێنه ناو سوریا.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتی سیاسه‌تی ئه‌مریكا رێنمایی كردنی تیرۆریستانه له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر و سنووردار كردنیانه له شوێنێك، پێشی وایه ئه‌وه ئێستا له ناوچه‌كه روو ده‌دات.