دووكه‌ڵی كانه كبریت و گێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره له بۆشایی ئاسمانه‌وه ده‌بینرێت
سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له نزیكه‌وه وێنه‌ی گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش كێڵگه‌ی نه‌وت و كانه كبریتهكانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاره‌ی گڕ تێبه‌رداوه و سه‌ربازێكی ئه‌مریكی وێنه‌ی ئه‌و ئاگر و دوكه‌ڵه زۆره‌ی گرتووه و هه‌واڵه‌كه‌ی به وێنه پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داعش كێڵگه‌ی نه‌وت و كانه كبریتهكانی ئاگرداوه"40" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خوارووی شاری موسڵه‌وه كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعشه له عێراق و له ئێستادا له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ئۆپه‌راسیۆن له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و ده‌رهێنانی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
ئامانجی داعش له سوتاندنی ئه‌و كێڵه‌گه نه‌وتی و كانه كبریتیانه رێگه گرتنه له پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه به‌ره‌و شاری موسل له پێشڕه‌ویدان و هه‌روه‌ها رێگه گرتن له بۆردوومانی فڕۆكه عێراقی و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "بیزنس ئینسایده‌ر" ی ئه‌مریكی ئاگر و دووكه‌ڵه‌كه به ئه‌ندازه‌یه‌كه ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی ئه‌مریكی"ناسا" له ئاسمانه‌وه بینوویه‌تی كه دووكه‌ڵی ئاگره‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه و ئاسمانی چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی عێراقیشی گرتووه‌ته‌وه،له كاتێكدا خه‌ڵكانی سڤیل و سه‌ربازه‌كان له تهنیشتییهوهن و ئه‌و دووكه‌ڵه ده‌چێت به گه‌روویاندا.
.jpg)
بیل دانكان ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌ی وێنه‌كانی گرتووه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكاوه
هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا به رێگه‌ی زه‌مینی به‌شداری له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ناكات،به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و راوێژكاری له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدان و هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن،یه‌كێك له‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه به ناوی "بیل دانكان" له بنكهكهی خۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه خه‌سته‌ی گرتووه و له‌سه‌ر پێگه‌ی "ناشناڵ جیوگرافیك" بڵاویكردووه‌ته‌وه و له سه‌ر وێنه‌كانی نوسیووه"لێره رۆژ له ناو دووكه‌ڵه چڕه‌كانه‌وه هه‌ڵدێت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه و دوور نییه ژینگه‌كه بگۆڕێت.
ئه‌و سه‌ربازه هیچ كۆمێنتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی خۆی له‌و ناوچه‌یه نه‌نوسیووه به‌ڵكو چه‌ند وێنه‌یه‌كی گرتووه كه خراپی دۆخی ژینگه‌ی ناوچه‌كه نیشان ده‌دات و ته‌نانه‌ت له ئاسمانیشه‌وه ناسا وێنه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی گرتووه كه به روونی ده‌بینرێت.
چونكه ئه‌و جۆره دووكه‌ڵه چه‌ند گازێكی زیانبه‌خش به‌رهه‌م ده‌هێنێت وه‌ك "دووه‌م ئۆكسیدی كبریت" له‌و كاته‌ی كه‌ش و هه‌وا ته‌ڕ بێت كاریگه‌ری له سه‌ر پێست و بۆری هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ دروست ده‌كات و ده‌گۆڕێت بۆ ترشه‌ڵۆكی كبریت و سه‌ره‌نجام زیان به مرۆڤ و خاك ده‌گه‌یه‌نێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)
.jpg)