خهڵكی گوندی فازلییه داوای دهستپێكردنهوهی خوێندن دهكهن
K24 - فازلییە
دوای داگیركردن و مانەوەی چهكدارانی داعش لە گوندی فازلییهی نزیك مووسڵ، چەكدارەكانی داعش سێ وەرزی خوێندنی قوتابیانیان كردووهته قوربانی سیستمی خوێندنی خۆیان، خەڵكی گوندەكەش داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دهكهن ھەرچی زووە بڕیارێك بدەن تا بەھۆیەوە جارێكی دیکە خوێندن لە گوندەكەیان دەستپێبكاتەوە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ لە چەند رۆژی رابردوودا ھێزی پێشمەرگە گوندی فازلییەی لە دەست داعش رزگاركرد.