لە شارێكی كوردستان رۆژانە 3 ھەزار تۆن شەكر بەرھەم دەھێندرێت
K24 - ھەولێر
كارگه‌ی شه‌كری پیرانشار، رۆژانه 3 هه‌زار تۆن شه‌كر و شیله‌ی شه‌كر به‌رهه‌مدێنێت و پاشماوه‌ی چهوهندهرهكانیش ده‌كاته ئالیك بۆ ئاژه‌ڵ، ئێستا كه وه‌رزی سه‌رما ده‌ستیپێكردووه، جوتیارانیش په‌له‌یان له كۆكردنه‌وه‌ی چهوهندەرهكانیان، چونكه ده‌یانه‌وێت پێش گه‌یشتنی به‌فر ئه‌وان بگه‌نه به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆیان.
جوتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نزیک بوونەوەی وەرزی سەرما، لە کۆکردنەوەی بەرهەمی چەوەندەری قەند پەلەیانە و دەترسن وەک زۆربەی ساڵان بەرهەمی نزیکەی 9 مانگ زەحمەتکێشانیان ژێر بەفر بکەوێت و داهاتی بەرهەمەکەیان بۆ ساخ نەبێتەوە.