پلانی بی توركیا بۆ موسڵ پەیوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانەوە هه‌یه
به‌غدا راگرتنی ئۆپه‌راسیۆن موسڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، هه‌واڵه‌كانی له‌باره‌ی وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كۆلۆنێل جۆن دۆریان له سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی هیزه‌كانی عێراقی وه‌ستاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسۆنی موسڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژی تیرۆر كه راوێژكارانی سوپای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیان دایه، له پێنج كیلۆمه‌تری موسڵ وه‌ستاون بۆ پێدانی ده‌رفه‌ت بۆ پێشڕه‌وی هێزه‌كانی تر له مێحوه‌ره‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ بۆ ده‌ستپێكردنی هاوكات بۆ چوونه ناو شاری موسڵ.
سه‌رچاوه‌كە باس له‌وه‌ش ده‌كات وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆن به‌هۆی نه‌چوونی هێزه‌كانه بۆ ناو شۆره و حه‌مام عه‌لیل له باشوری موسڵ.
گوتیشی رزگاركردنی قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وربه‌ری موسڵ به مانای وه‌ستانی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌یه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له رۆژئاوای موسڵ، زیاتر له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ ناكۆكی نێوان عێراق و ئه‌نقه‌ره هێناوه ئاراوه.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌یاره‌وه به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر جوڵه‌یان پێكراوه و گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی چوونی هێزه‌كانیان بۆ رۆژئاوای موسڵ وه‌ك یارمه‌تیدانێك بۆ سوپا زانی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه ناچنه ناو شاری موسڵه‌وه و پاش موسڵ ئاراسته‌یان به‌ره‌و ره‌قه و دێره‌زۆره، هه‌ر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس گوتی.
هه‌ر له‌مباره‌وه به‌رپرسێكی سوپای عێراق گوتی قاسم سوله‌یمانی له‌ناو پلانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ دایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ بووه‌ته‌وه و هاوكاته له‌گه‌ل چوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ رۆژئاوای موسڵ و پێشبینی ده‌كرێت به هه‌زاران چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بچنه ته‌له‌عفه‌ر.
محه‌مه‌د به‌یاتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند حه‌شدی توركمان سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به حه‌وت هه‌زار چه‌كدار به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "سرايا عاشورا‌ء"، "سرايا الجهاد"، "البناء"، و"قوات بدر" به‌ره‌و رۆژئاوای موسڵ ده‌چن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی تر باس له پێكهێنانی هێزێكی تێكه‌ڵاو له سونه و شیعه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌كات بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ.
ئه‌ندامی به‌ره‌ی توركمانی عێراق محه‌مه‌د داوود رایگه‌یاند گه‌یشتنی سوله‌یمانی و نزیكبوونی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌له‌عفه‌ر و ده‌ستپیكردنی هێرش ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕێكی ناراسته‌وخۆ نیوان توركیا و ئێران.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلو رایگه‌یاندووه وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا دروست بكه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر مافی برا توركمانه‌كانیان له ته‌له‌عفه‌ر كرد.
هه‌ر چه‌نده به‌غدا به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پێداگری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كه ھەردووكیان رێگه به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ناده‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌غدا له لایه‌كه‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداری توركیا به‌رده‌وام بێت و له لایه‌كی تره‌وه پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی بكات و په‌كه‌كه‌ش بهێته سه‌ر هێڵ، ئه‌وكات توركیا به‌ره‌و پلانی بی و جی له موسڵ هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌و دوو پلانه‌ی توركیا، وك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یه كه هه‌ریمی كوردستان یان حه‌شدی نیشتیمانی به‌پێی ماده‌ی 51 به‌ندی حه‌وته‌می پەیماننامەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ده‌ستێوه‌ردانی توركیا بكات، هه‌ر وه‌ك عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی له یه‌مه‌ن كردی و داوای ده‌ستێوه‌ردانی سعودییه كرد.
سەرچاوە: RT