هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراق ده‌كه‌وێته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاوییانكرده‌وه, هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی عێراقی، له باكوورى شارى سامه‌ڕا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌لیكۆپته‌رێكی له‌ناوچه‌ی "موكه‌یمیشیه" كه‌وتووه‌ته ناو رووباری دیجله و تا ئێستاش سه‌رنشینانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه چاره‌نووسییان دیارنییه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای تاقمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی چاره‌نووسی سه‌رنشینان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.