ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات
ئه‌گه‌ر حه‌شد كرده‌وه‌ى تيرۆريستى تێدا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان جياواز ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێكه‌وتنى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى هێنايه ده‌نگ.
له نوێترين كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ته‌له‌عفه‌رى توركمان نشين هه‌ستياره به لاى ئێمه‌وه و ئه‌گه‌ر حه‌شد كرده‌وه‌ى تيرۆريستى تێدا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان جياواز ده‌بێت.
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه دێن، كهچهكدارانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، (ئێران پشتيوانيان لێده‌كات)، رايانگه‌ياند به‌ره‌و شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته خۆرئاواى موسڵه‌وه و شارۆچكه‌يه‌كى توركماننشينى شيعه و سوننه ئاينزان و دواى داگيركردنى شارۆچكه‌كه له لايه‌ن داعشه‌وه دانيشتوانهكانى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به ئامانجگرتنى ته‌له‌عفه‌ر له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه نيگه‌رانى توركياى زياد كردووه.
پێشتر حه‌شد رايانگه‌ياندبوو، ده‌چنه ناو مووسڵه‌وه ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى لاى سوننه‌كان و رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان درووست كردبوو، به هۆى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆيى به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانى شاره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
حه‌شد له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانيان به ئاراسته‌ى ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاوا و باشوورى مووسڵ جوڵاندووه.