چەند ناوچەیەكی دیكە لە دەوروبەری مووسڵ كۆنتڕۆڵكرانەوە

K24 - ھەولێر

عەبدولئەمیر یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی قادیمون یا نەینەوا، کە ناوی پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵە، رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناحیەی شۆرە، توانیویانە بگەن بە چواڕیانی حەمام عەلیل، سەر رێگای سەرەکی نێوان بەغدا و مووسڵ، هەروەها گوندەکانی ئەلبوحەمد و عەین ناسریش لە بەرەی باشووری رۆژئاوای  شارەکە ئازاد بکەنەوە.

لە میحوەری باشووری رۆژهەڵاتیشەوە گوندەکانی کوبەیبە، مەخلەت، شروق، حەمیدیە و جەف کۆنتڕۆڵکراونەتەوە، لە باکووریش، ناوچەی حقول لە نزیک تلکێف ئازادکرایەوە.

رۆژی 17 ئەم مانگە، هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵییان دەستپێکرد.