عەبادی: ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ بەردەوام دەبێت

وەستانی ئۆپەراسیۆن ئازادكردنەوەی مووسڵ رەتدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەتیکردەوە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ وەستابێت و دووپاتیکردەوە، هێرشەکان لەسەرجەم میحوەرەکانەوە بەردەوامییان هەیە و تاکو ئازادکردنەوەی تەواوی پارێزگای نەینەوا ناوەستین.

عەبادی گوتیشی: "هەندێک لە ناحەزان، دەیانەوێ پڕوپاگەندەی نەرێنی بڵاوبکەنەوە، بەڵام پرۆسەکە هەر بەردەوامە و دوێنێش، هێزەکان چەندین ناوچەیان لەدەوروبەری مووسڵ کۆنتڕۆڵکردۆتەوە".

پێشتر، چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، باسییان لە وەستانی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ کردبوو.