ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەلا بەختیار راستییە تاڵەكانی خستوەتەڕوو
پەیوەندییەكانی یەكێتی و گۆڕان گرژی تێدەكەوێت
K24 - سلێمانی
ھەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت بزووتنەوەکەی داوای روونکردنەوە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات، بۆ وتەکانی ئەم دواییەی مەلا بەختیار دەربارەی یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بزوتنەوەکەیان، لەبەرامبەریشدا ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، مەلا بەختیار کۆمەڵێک راستی تاڵی خستوەتەڕوو.