ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەلا بەختیار راستییە تاڵەكانی خستوەتەڕوو

پەیوەندییەكانی یەكێتی و گۆڕان گرژی تێدەكەوێت

K24 - سلێمانی

ھەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت بزووتنەوەکەی داوای روونکردنەوە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات، بۆ وتەکانی ئەم دواییەی مەلا بەختیار دەربارەی  یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بزوتنەوەکەیان، لەبەرامبەریشدا ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، مەلا بەختیار کۆمەڵێک راستی تاڵی خستوەتەڕوو.