چاره‌نووسی داعش پاش له‌ده‌ستدانی موسڵ و ره‌قه
زۆرێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه به‌ر له كه‌وتنی موسڵ كێشه‌كه ته‌نیا كاته
K24 – هه‌ولێر
داعش له مانگی حوزه‌یرانی 2014 له میانه‌ی هێرشێكی سه‌ربازیدا ده‌ستی به‌سه‌ر سێیه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق ـ موسڵ گرت و ناوچه‌یه‌كی زۆر له عێراق و سوریا خسته ژێر ركێفی خۆی كه به قه‌د خاكی بریتانیا بوو. به‌ڵام له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2014 ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، عێراقی به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد.
هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی بنه‌مایی داعش له عێراق نییه، ته‌نیا ئاماژه به داڕووخانی سوپای عێراق و هاوكاری نه‌كردنی سوونه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی زۆرینه‌ی شیعه ده‌كرێت.
پێگه‌ی businessinsider له راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا باس له ده‌ستدانی 50% ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له نێوان ساڵانی 2015 و 2016 ده‌كات و داعش زۆرێك له ناوه‌ندی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوون له‌ده‌ستداوه، وه‌ك شاره‌كانی تكریت، رومادی، كوبانێ، فه‌لوجه و پالمیرا.
ئامانجی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی پاش موسڵ، شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختش داعشه و پرسه‌كه‌شی ته‌نیا كاته به‌ر له‌وه‌ی داعش ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست بدات.
ئه‌وه‌ی گرنگه چاره‌نووسی داعشه پاش له ده‌ستدانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی، ئایا ده‌توانێ دووباره خۆی زیندوو بكاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوچه‌یه‌كی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بێت؟ ئایا جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ یان خۆی ده‌شارێته‌وه؟
5 سیناریۆ چاوه‌ڕێی داعش ده‌كه‌ن
سیناریۆی یه‌كه‌م: خۆشاردنه‌وه‌ی داعشه بۆ ده‌ركه‌وتنێكی نوێ له ئاینده‌دا
ئه‌وه بژارده‌یه‌كی دڵخواز نییه، ئه‌و ره‌وشه تایبه‌تییه له به‌رچاو ناگرێت كه به هۆیه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و جارێكی تر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ساڵی 2014 دووباره بكاته‌وه. بوشایی سیاسی و سه‌ربازی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، ناكارامه‌یی حكومه‌تی نوری مالیكی له عێراق و داڕووخانی سوپای عێراق و له‌گه‌ڵ گرنگ پێنه‌دانی جیهان به زێده‌ڕۆییه‌كانی داعش تا كاته‌كانی كۆتایی، بوونه هۆی سه‌رهڵدانی داعش، ئه‌و كۆمه‌ڵه ره‌وشه له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا دووباره نه‌بێته‌وه.
سیناریۆ دووه‌م: داعش به ئاسانی بۆ شوێنێكی دیكه بڕوات
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، داعش له رۆژئاوا و باكووری ئه‌فریفا، لیبیا، یه‌مه‌ن، سینا و شوێنه‌كانی تر شوێنی خۆی كرده‌وه. له هه‌ندێ شوێن وه‌ك لیبیا هه‌ندێ له چه‌كداره‌كانی له سوریا و عێراق به‌كارهێنا بۆ دامه‌زراندنی كیانێكی نوێ، له هه‌ندێ شوینی تر هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له گرووپه‌كان پێكهێنا وه‌ك بۆكۆ حه‌رام له رۆژئاوای ئه‌فریقا.
داعش هه‌وڵیدا په‌ره به ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بۆ شوینه جیاوازه‌كان بدات و له كۆتاییدا به خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له سوریا و عێراق ببه‌ستێته‌وه. چاودێران ئه‌وه به ستراتیژی "خالی موره‌كه‌ب" ده‌زانن، چونكه لقه‌كانی وه‌ك موره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش سیناریۆیه‌كی دڵخوازی داعش نییه، لقه‌كانی به باشی ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن. به‌ڵكو زۆربه‌یان له لێواری شكست دان یان به پراكتیك شكستیان هێناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناكۆكیی نێوانیان وه‌ك له یه‌مه‌ن و رۆژئاوای ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی نێوانیان وك لیبیا و جه‌زائیری له ئارادایه.
لقه‌كانی داعش ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی دیكه‌ی نزیك له خۆی بكه‌ن، چونكه داعش له‌گه‌ڵیان ناگونجێت، داعش پێداگری له‌سه‌ر به‌یعه‌تی بێ مه‌رج بۆ پرۆژه‌ی خلافه‌ته‌كه‌ی و یه‌كێتی رێكخراوه‌كه ده‌كات، له جیانی دروستكردنی هاوبه‌شی. هه‌ربۆیه یاریده‌ده‌رانی له‌وانه‌یه ببنه دوژمنی.
سیناریۆی سێیه‌م: چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر یاغیبوونیان له سوریا یان عێراق یان له هه‌ردوو ووڵات به‌رده‌وام بن.
هه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان له ئه‌فغانستانی پاش شه‌ڕی ئه‌مریكا له ساڵی 2001 كردی.
هه‌روه‌ها پاش شه‌ڕی ئه‌مریكا له عێراق، قاعیده‌ی عێراق و ئه‌ندامانی سوپای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق به‌م رێكخراوه په‌یوه‌ست بوون و هه‌ر ئه‌و كاره‌یان كرد.
ئه‌م سیناریۆیه‌یه له‌وانه‌ی پێشووتر ئه‌گه‌ری زیاتره، شه‌ڕ له چوارچێوه‌ی یاغیبوون پینگاوێكی نزمتره له پاش دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر خاكی كۆنترۆڵكراو و به‌رگری و په‌ره‌پێدانی، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له لایه‌نگرانی داعش به رووداوێكی مێژوویی ده‌زانن. دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر خاكی كۆنترۆڵكراو و به‌رگری و په‌ره‌پیدانی، خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان داعش و قاعیده و رێكخراوه‌كانی هاوشێوه بوو. باوه‌ڕدارانی راسته‌قینه‌ی داعش له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی سه‌ر خاكی كۆنترۆڵكراو دان و به ته‌واوه‌تی دوور بێت له كاریگه‌رییه‌كانی نائیسلامی، كه به كرده‌وه‌یه‌كی پێویست ده‌زانن بۆ مانه‌وه‌ی ئیسلامی راسته‌قینه.
چه‌كدارانی داعش له‌وانه‌یه له‌سه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام بن، توڵه‌سه‌ندنه‌وه هانده‌رێكی به‌هێزه. به‌ڵام داعش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه چه‌كداره‌كانی بۆ شه‌ڕی شێوازی یاغیبوون(گه‌ریلایی) سنووردار بكات، له‌و كاته‌دا له رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره جیا ناكرێته‌وه و ئامانجیشیان جیاوازن. ئامانجی به‌ره‌ی نوسره رووخاندنی حكومه‌تی سوریایه، زۆر كه‌متره له ئامانجی دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت له‌سه‌ر عه‌رد و یه‌كخستنی ته‌واوی موسڵمانان، هه‌ر ئه شته‌ی كه بووه خۆی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ردوو گرووپ له یه‌كتر.
سیناریۆی چواره‌م: خۆشاردنه‌وه‌ی داعشه
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش ته‌سلیم ببن، یان ده‌ست به كاری تاوانباری دیكه بكه‌ن؟ باوه‌ردارانی راسته‌قینه‌ی داعش پێیان وایه به شكستی خه‌لافه‌ت، ئێدی ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست نایه‌ن و نا‌ئومێد ده‌بن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی به‌شدارن له هاندان، له‌وانه‌یه له شوێنی دیكه خۆیان ده‌ربخه‌ن، یان دووباره خۆی بشارنه‌وه.
ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ووڵاتانی دیكه له‌وانه دانیمارك داوا له‌و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خۆی كه به داعش په‌یوه‌ست بوونه بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه. رێكخراوه‌كانی هاوشێوه وه‌ك قاعیده له‌مباره‌وه ئه‌زموونه‌یان هه‌یه.
سیناریۆی پێنجه‌م: چه‌كدارانی پێشووی داعش و خۆبه‌خشه‌كانی له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌رده‌وام بن، به یارمه‌تی یان بێ یارمه‌تی رێكخراوی داعش
ئه‌وه ئه‌گه‌رێكه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت. له كۆتاییدا هه‌ندێ له هێرشه‌كانی داعش له ده‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی له سان بێرناردیۆن، كالیفۆرنیا روویاندا، به‌بێ زانین یان یارمه‌تی داعش بوون.
له‌ناوچوونی خه‌لافه‌تی داعش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناییه‌كانی بۆ به‌رهه‌م و بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناییه‌كانی داعش كه پێشبینی ده‌كرێت لایه‌نگرانی له ئاینده‌دا ئه‌نجامی بده‌ن.