بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئیتاڵیای هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گه‌وره‌یی 7.1 پله‌ی ریخته‌ر ناوه‌ڕاستی ئیتاڵیای هه‌ژاند.
ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكا رایگه‌یاند سه‌نته‌ری زه‌مین له‌رزه 68 كیلۆمه‌تری رۆژهه‌ڵاتی باشوری رۆژئاوای شاری پێوگیا و به قووڵایی 1.8 كیلۆمه‌تر بووه و ده‌كه‌وێته 170 كیلۆمه‌تری رۆمای پایته‌خت.
سه‌باره‌ت به زیانی گیانی و دارایی هیچ راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌وه سێیه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ئیتاڵیا ده‌گرێته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گه‌وره‌یی 6.4 رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه هه‌ژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌م دواییه ئیتاڵیا پاش ئه‌وه دێن كه نزیكه‌ی 300 كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دوو مانگ پێش ئێستا كوژران و چه‌ندین شاری بچووكی هه‌ژاند.