بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان داوا نەرمی نواندن لە پارتی و گۆڕان دەكرێت
داوای كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
زیاتر لە ساڵێكە پەرلەمانی كوردستان لە كار كەوتووە و ھیچ ئاسۆیەكیش بۆ كاراكردنەوەی دیار نییە، بەو پێیەی پارتی و گۆڕان لەسەر داواكارییەكانیان سوورن.
لە كاتێكدا چاوی دونیا لەسەر ھەرێمی كوردستانە و ھێزەكانی پێشمەرگە سەركەوتن دوای سەركەوتن تۆمار دەكەن، بوونی پەرلەمان بە گرنگ دەزاندرێت و لایەنەكانی دیكەش داوا لە پارتی و گۆڕان دەكەن ناكۆكییەكانیان وەلا بنین و ھەنگاوی ئەرێنی بەرەو كاراكردنەوەی پەرلەمان بنێن.