فه‌رمانده‌یه‌كی پایەبەرزی ئێران له حه‌له‌ب كوژرا
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی پاپه‌به‌رزی ئێرانی محه‌مه‌د عه‌لی محه‌مه‌د حوسێنی فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی دووه‌می كه‌تیبه‌ی ئیمام له شاری حه‌له‌ب به ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كوژرا.
ئاژانسه‌كانی ئێرانی رایانگه‌یاند حوسێنی له هێرشی ئۆپۆزسیۆن سوریا بۆ شكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر حه‌له‌ب كوژراوه.
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن سوریا رۆژی شه‌ممه دژه هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجامدا بۆ شكاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات حه‌له‌ب سه‌پاندووه.
كه‌ناڵی RT روسی رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هێرشی دوێنێدا كۆنترۆڵیان كردبوو.
له ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوریا، هێزه‌كانی ئێران شان به شانی هێزه‌كانی حكومه‌ت له دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن شه‌ڕ ده‌كه‌ن و تا ئێستا چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییان له شه‌ڕ و پێكدادان له شوێنه جیاوازه‌كانی سوریا كوژراون.