بە ڤیدیۆ: له‌ له‌یلان هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش

K24 – هه‌ولێر

له‌ ناحیه‌ی له‌یلان پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و هێزه‌كانی ئاسایش به‌ره‌نگاری چه‌ند چه‌كداری داعش ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌ندامێكی ئاسایش له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند چه‌كداریكی داعش كوژراوه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند تا ئێستا نازانرێت چه‌ند چه‌كداری داعش له‌ شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ن و تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه‌.

شه‌ڕ و پێكدادان كه‌مێك پێش ئێستا روویدا و هێزه‌كانی ئاسایش به‌ره‌نگاری چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌.