هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كێوماڵی گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی به‌نداوی موسڵ ده‌كه‌ن
هێزه‌كانی عێراق له باشووری موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوەری فلفێل له رۆژهەلاتی به‌نداوی موسڵ چه‌ندین گوندیان له چه‌كدارانی داعش پاك كرده‌وه.
هیزی پێشمه‌رگه له رۆژی چوارده‌یه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ، كێوماڵی هه‌ر یه‌ك گونده‌كانی غوزێل، خراب بێت، کانی شیرین و ئیسحاق له رۆژهه‌ڵاتی به‌نداوی موسڵ كرد.
كیوماڵكردنی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵكراوان، هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق له ناوچه‌كانی باشووری موسڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی عێراقی له ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و موسڵ پێشڕه‌وییان كرد و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری هه‌وایی دایه هێزه‌كانی عێراقی.
سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند یه‌كه‌ی نۆی سوپا گوندی عه‌لی ره‌ش به دووری حه‌وت كیلۆمه‌تری باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنترۆڵ كرد.
له میحوه‌ری باشووری موسڵ، به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق رایگه‌یاند له ناحیه‌ی شۆرا به‌ره‌و موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه دوێنی ئه‌و ناحیه‌یان كۆنترۆڵ كردبوو و ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تری باشووری موسڵ.
گوتیشی هێزه‌كانیان راسته‌وخۆ به‌ره‌و ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و له نێوان موسڵ و ناحیه‌ی شۆرا هه‌ڵكه‌تووه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هه‌وایی هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و بریتانیا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵ كردووه كه له قوناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئۆپه‌راسیۆن بۆیان دیاریكراوه.