مایكی كوردستان تی ڤی و كه‌ی ئێن ئێن نێچیرڤان بارزانی دێنێته قسه
قوباد تاڵه‌بانی به پێشڤه‌چوونی ده‌زانێت
K24 – هه‌ولێر
له‌میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دیتنی مایكی كوردستان تی ڤی و كه‌ی ئێن ئین له ده‌ست رۆژنامه‌نووسێكدا هاته قسه و كۆمێنتی له‌سه‌ردا.
نێچیرڤان بارزانی له‌كاتی قسه‌كردندا، مایكی كه‌ناڵی "كوردستان تی ڤی"ی پارتی و "كه‌ی ئێن ئین"ی گۆڕان له ده‌ست په‌یامنێرێكدا ده‌بێنت و سه‌رنج ده‌داته هه‌ردوو مایكه‌كه‌ی له ده‌ست په‌یامنێره‌كه و به پێكه‌نینه‌وه پێی ده‌ڵێت: "ئه‌رێ كاكه ئێوه ئه‌م هه‌ردووك پێكه‌وه گرتووته".
له‌و كاته‌دا ئاماده‌بووان ده‌ست ده‌كه‌ن به پێكه‌نین و قوباد تاڵه‌بانیش له لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "تطوراته".
ئه‌و قسه‌ی نێچیرڤان بارزانی له كاتێك دایه كه پارتی و گۆران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له یه‌كتر دابڕاون و ناتوانن پێكه‌وه كۆببنه‌وه، به‌ڵام بینیی مایكی كه‌ناڵه‌كانی هه‌ردوو حزب له‌ده‌ست یه‌ك په‌یامنێردا سه‌رنجی راكێشا.
مایكی ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ی له كاتی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا ناو به‌ناو هه‌ڵمه‌تی میدیایی توند ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری، هه‌ربۆیه قوباد تاڵه‌بانی پێكه‌وه‌بوونی ئه‌و دوو مایكه به پێشكه‌وتن و "تطورێك" ده‌زانێت.