ئێران و رووسيا نيگه‌رانى پاشه‌كشێى داعشن

ئەو سێ وڵاتە بە هۆی ئەگەری پاشەکشەی تیرۆریستانی داعش لە موسڵەوە بۆ سووریا نیگەرانیی خۆیان دەربڕی

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆبوونەوەیە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران و سووریا کە لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو، ئەو سێ وڵاتە بە هۆی ئەگەری پاشەکشەی تیرۆریستانی داعش لە موسڵەوە بۆ سووریا نیگەرانیی خۆیان دەربڕی و راشیانگەیاند، بۆ پێشگرتن لەو رووداوە بڕیاریان داوە لەگەڵ عێراق ناوەندێکی هاوبەشی دژە تیرۆر پێكبهێنن.