داعش دانى پێدا نا

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکەی دوو ھەفتە لەمەوبەری راگەیاند.

K24 – هه‌ولێر:

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکەی دوو ھەفتە لەمەوبەری شاری ھامبۆرگ لە ئەڵمانیا راگەیاند.

دوو ھەفتە لەمەوبەر لە شاری ھامبۆرگی ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر ژن و پیاوێک و پیاوەکە گیانی لەدەستدا و ژنەکەشی بریندار کرد.

دوای دوو ھەفتە داعش رايگەیاند، چەکدارێکیان رۆژى 16ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر ھێرشی کردووه‌تە سەر ھاووڵاتیانی وڵاتێکی ئەندامی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی.

پۆلیسی ھامبۆرگ رەتیکردەوە لەسەر رووداوەکە بکات تەنھا ئەوندە نەبێت لێکۆڵینەوە بەداوداچوون ھێشتا بەردەوامە.

شارەزایانی سەربازی پێیانوایە داعش لە سوریا و عێراق لە پاشەکشە و شکاندایە، دەیەوێت ھەر ھێرشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا رووبدات بە چالاکی خۆی بزانێت بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی.