داعش دانى پێدا نا
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکەی دوو ھەفتە لەمەوبەری راگەیاند.
K24 – ههولێر:
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکەی دوو ھەفتە لەمەوبەری شاری ھامبۆرگ لە ئەڵمانیا راگەیاند.
دوو ھەفتە لەمەوبەر لە شاری ھامبۆرگی ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر ژن و پیاوێک و پیاوەکە گیانی لەدەستدا و ژنەکەشی بریندار کرد.
دوای دوو ھەفتە داعش رايگەیاند، چەکدارێکیان رۆژى 16ى تشرينى يهكهم/ ئۆكتۆبهر ھێرشی کردووهتە سەر ھاووڵاتیانی وڵاتێکی ئەندامی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی.
پۆلیسی ھامبۆرگ رەتیکردەوە لەسەر رووداوەکە بکات تەنھا ئەوندە نەبێت لێکۆڵینەوە بەداوداچوون ھێشتا بەردەوامە.
شارەزایانی سەربازی پێیانوایە داعش لە سوریا و عێراق لە پاشەکشە و شکاندایە، دەیەوێت ھەر ھێرشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا رووبدات بە چالاکی خۆی بزانێت بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی.
