به‌ڵێنی "سه‌ربازی ون" بۆ هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی
سه‌ربورده‌ی دكتۆری پێشمه‌رگه
K42 - هه‌ولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەی خۆبەخش و سیاسەتڤانی ناسراوی باكووری كوردستان سەعید چوروككایا لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد كە بەر لە 4 رۆژ لەكاتی بەجێھێنانی ئەركی پێشمەرگایەتیدا بریندار بووبوو.
سەعید چوروك كایا یاخود دكتۆر سلێمان ، ئەو كەسەی كە نازناوی دكتۆرەكی پێشمەرگەی پێبەخشراوە و وەك زۆرێك لە پێشمەرگەكانیش دەیانگوت پارێزەری ژیانی ھەزاران پێشمەرگە بووە.
ئەو لە بنەڕەتدا خەڵكی شاری چەولیكی باكووری كوردستان بوو وەکوو فەرماندارێکی بە توانا ڕاهێنانی بە پێشمەرگە دەكرد و لە هەمان کاتیش‌دا پسپۆڕی سەربازیی بۆمبی پوچەڵدەكردەوە. ژیانی ئەو پڕ بوو لە فیداكاری بەجۆرێك ھەر لە سەرەتای لاوییەوە كورسی كۆلێژی پزیشكی جێدێڵێت و دوای دۆزێك دەكەوێت كە لەكۆتاییدا ژیانیشی پێدەبەخشێت و شەھید دەبێت لە پێناویدا.
ئەو لە ناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا دەبێتە یەكێك لە دیارترین فەرماندەكانی ئەو پارتە و بەناوبانگترینیان بەجۆرێك لە ناوچەكانی دیاربەكر و وان و تادەگاتە ئەرزەرووم پلەی وەرگرتووە ، دوای دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە پەكەكە جیادەبێتەوە و روو لە ئەڵمانیا دەكات و لەوێ دەبێتە ھاونیشتیمانی ئەڵمانیا .
دوای ھێرشی داعش بۆ سەر كوردستان ئەمجارەشیان دكتۆرەكەی نیشتیمان روو لە كوردستان دەكات و وەك كەسێكی كارا لەناو تیمی ئەندازەی ھەڵگرتنەوەی بۆمب كاردەكات و دەبێتە ھۆی ڕزگاركردنی ژیانی ھەزاران كەس. و وەك خۆیشی دەیگوت ئامانجی ئەو ئەوەیە كە تا كوردستان دەگاتە كەناری ئارامی شان بەشانی پێشمەرگە خەبات بكات.
خەباتی ئەو بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی لە دوانیوەڕۆی 26ی تشرینی یەكەمدا و لەكاتی ھەڵگرتنەوەی بۆمبێك لە نزیك باشیك برینداربوو و دواتر بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گوازرایەوە وڵاتی ئەڵمانیا بەڵام دواجار لە بەرەبەیانی 30 تشرینی یەكەمدا و لە تەمەنی 48 ساڵی دا شەھیدبوو.
شەھیدبوونی دكتۆر لای ھاوڕێكانی و پێشەمەرگە و خەڵكی كوردستانیش بووە جێی خەمباری چونكە ئیدی ئەستەمە كوردستان ڕۆڵەیەكی دەستكەوێ كە وەك دكتۆر سلێمان چارەی ھەموو دەردەكانی پێبێت.
چیرۆكی ژیانی
سه‌عید چوروككایا، ناسراو به دكتۆر سلێمان، قوتابییه‌كی كوردی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی جۆكۆرۆڤای توركیا بوو، له شاری بینگۆلی باكووری كوردستان.
له خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌ناوبانگ بوو, له ساڵی 1990 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی كرێكارانى كوردستانه‌وه كرد و تا گه‌یشته پله‌ی ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی ئه‌و حزبه و له ماوه‌ی 10 ساڵی له ریزی ئه‌و پارته، سه‌رپه‌رشتی سه‌دان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرد و سه‌ركردایه‌تی سه‌دان گه‌ریلای ده‌كرد.
له چیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا
دكتۆر سلێمان، دوای ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجئالان رێبه‌ری پارتی كرێكاران و گۆڕینی درووشمی حزبه‌كه، بۆ نه‌ته‌وه‌ی دیموكرات و یه‌كبوونی گه‌لان و ده‌ستبه‌ردان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له كۆنگره‌ی حه‌وت، وازی له كاركردن هێنا له‌ریزی ئه‌و حزبه.
دوای وازهێنانی، له ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا په‌نایان هێنایه به‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌وێوه بۆ ئه‌ڵمانیا، تا ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆیی له كۆلێژی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ته‌واوكرد، له شاری هامبۆرگ مایه‌وه.
به‌هۆی كاركردنی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراو، دووچاری كۆمه‌ڵێك گرفت و گوشار و ئاسته‌نگ بوویه‌وه، به‌تایبه‌تیش له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی و مانه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا، به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی توركیا، داواكراوی پله یه‌ك بوو، به گوێره‌ی قسه‌كانی یه‌حیا سه‌لۆی هونه‌رمه‌ند، كه هاوڕێی دكتۆر سلێمان بوو، له‌ژێر گوشاری حكوومه‌تی ئه‌وكاتی توركیا، چه‌ند جارێك مافی مانه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا راگیرا.
شه‌ڕ له پێناو كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانییاندا له ساڵی 2014، ئه‌و تێكۆشه‌ره كورده بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه و كوردستان و وه‌ك خۆبه‌خشێك په‌یوه‌ندی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كرد.
دواتریش سه‌ركردایه‌تیكردنی تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبی چێندراوی پێ سپێردرا, هاوكات له‌و بواره‌دا، مه‌شق و راهێنانی به ده‌یان پێشمه‌رگه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش‌دا، زیاتر له 5 هه‌زار بۆمبی چێندراوی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و له سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌شداریكردووه و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردنی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه و گیانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی پاراستووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێك له تونێلێكی گوندی تیس‌خراپ, بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر، دواتریش ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت، دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی شاری كۆبڵنزی ئه‌ڵمانیا، شه‌هیدبوو.
ژیانی تایبه‌ت
دكتۆر سلێمان، برای بچووكی نووسه‌ر و تێكۆشه‌ری كورد، سه‌لیم چوروككایا بوو، كه له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی توركیا ده‌ستگیركرا و سزای 11 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ساڵی 1991 ئازادكرا.
دواتر چووه ئیستانبول و له‌وێ له رۆژنامه‌ی "ئیستانبول یه‌نی" ده‌ستی به نووسینی گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت كرد له‌و رۆژنامه‌یه، دواى پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك له زانكۆی بوغازچی ئیستانبول، جارێكی دیكه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام به‌نهێنی خۆی گه‌یانده یۆنان و له‌وێوه بۆ ئه‌ڵمانیا.
له‌وێش كۆمه‌ڵێك نووسین و چاپكراوی بڵاوكرده‌وه، وه‌كو رۆمان و شانۆ و نووسینی ره‌خنه‌یی له پارتی كرێكارانی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی، له دیارترین ره‌خنه‌كانیشی، كتێبی "ئایات ئۆجئالان" بوو، كه به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه، بڕیاری كوشتنی ده‌ركرا.