"سه‌ربازێكی ون" برینداره
دوو ساڵه له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و وه‌ك خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌ندازه‌ی پێشمه‌رگه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر سلێمان، كوردێكی زازایی باكووری كوردستانه، تەمەنی 48 ساڵە، له كاتی په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خۆشگوزەرانی وڵاتی ئەڵمانیا و خێزانی جێده‌هێڵێت و روو له هه‌رێمی كوردستان هدهكات.
دكتۆر سلێمان، شاره‌زایی له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی ته‌قه‌مه‌نیدا هه‌یه و ماوه‌ی 26 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات، به كاركردنی له تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی، گیانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی پاراستووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب بریندار ده‌بێت.
تا ئێستا دكتۆر سلێمان، زیاتر له 5 هه‌زار بۆمب و مینی چێندراوی تیرۆریستانی داعشی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دكتۆره پێشتر كه به‌شداری له به‌رنامه‌ی "سه‌ربازی ون"ی كوردستان 24دا گوتی: "كاتێك داعش په‌لاماری كوردستانیدا، من نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرم له ئه‌ڵمانیا بمێنمه‌وه و وه‌ك خۆ به‌خشێك گه‌ڕامه‌وه كوردستان".
دكتۆر له شنگال، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه نزیكه‌ی 5 تۆن مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه، بۆیه بڕیارده‌دات هه‌ر هه‌مان ئۆتۆمبێل له دژی داعش به‌كاربهێنێت.
بۆ بینینی به‌رنامه‌كه و چۆنیه‌تی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی داعش، كرته لێره بكه.