نازم ده‌باغ: ئێران 200 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری كۆمپانیاكانی ده‌كات له‌ كوردستان

ئێران هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌دات له‌ كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند لە پاش نەمانی داعش لە موسڵ سەروەریی بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێتەوە کە عێراق داگیری کردبوون، بەمەش پەیوەندیی لە نێوان سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی ناوەندیدا دروست دەبێتەوە.

هه‌روه‌ها نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تاران بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد کۆماری ئیسلامیی ئیران بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ هاوکاریی ئەو کۆمپانیا ئێرانییانە ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن.