480 چەکداری داعش کوژراون

داعش تەرمی چەکدارانی لە مووسڵەوە دەگوازێتەوە رەققە

K24 - ھەولێر

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند داعش تەرمی 40 چەکداری بۆ رەققە گواستووەتەوە، تەرمەكانیش ھی ئەو چەکدارە سووریانەن كە لە شەڕەکانی دەوروبەری مووسڵ کوژراون.

روانگەی سووری ئاماژە بەوە دەکات کە شکستەکانی داعش لە عێراق بەردەوامە و لە دەستپیکی شەڕی مووسڵ تا ئێستا 480 چەکداری بەرەگەز سووری کوژراون لە نێویاندا 300 ئەو منداڵانەن کە راهێنانیان پێکراوە و چەکدارکراون. روانگەی سووری زانییاری ئەوەش ئاشکرا دەکات کە کاروانێکی 24 ئۆتۆمبێلی پڕ چەکداری داعش لە مووسڵەوە بەرەو رەققە هەڵاتوون کە پێدەچێت ئەبوبکربەغدادی خەلیفەی داعش یان وەزیری جەنگی رێکخراوەکە بوبێت.