چیرۆكی ھێرشەكەی داعش بۆ سەرە گەڕەكی دومێز لە كەركووك

کوردستان24 چیرۆکی رووداوەکە دەخاتەڕوو

K24 - كەركووك

یەکەم بڵاوبوونەوەی چەکدارانی داعش لەکەرکووک لە نێو گەڕەکی دۆمێز بوو, کە بە وتەی بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان ژمارەیان نزیکەی 50 چەکدار بووە, دواتر ھەوڵی گرتنی بنکەی ئاسایشی دۆمێزییان دا, بەڵام دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ ئەفسەرو کارمەندانی ئاسایش نەتوانرا بگەنە ئەو بنکەیە و پەلامارەکەیان شکستی پێ ھێنرا, کوردستان24 چیرۆکی رووداوەکە لە زاری ئەفسەروو کارمەندانی بنکەی ئاسایش و ھاووڵاتیان دەخاتە روو.