ئاماری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ راده‌گه‌یه‌نرێت
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاماری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، عیراقی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا به پشتگیری هه‌وایی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكرد.
فه‌ریقی رائید شاكر جه‌وده‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند به گشتی 61 گوند رزگار كراون، 1400 كیلۆمه‌تری دووجا كۆنترۆڵكراوه، 1396 خێزان گواستراونه‌ته‌وه، 747 چه‌كداری داعش كوژراون و 88 دیكه‌شی گیراون.
جه‌وده‌ت له به‌یانامه‌یه‌كدا ئاماژه به له‌ناوبردنی 164 ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو، 42 ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری چه‌ك، 61 پشتوێنی بۆمبه‌كراو، 13 مۆتۆرسكلێتی بۆمبه‌كراو ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر 25 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر، 170 چه‌ك و 13 كارگه‌ی دروستكردنی بۆمب گیراوه.
هێزه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه، زۆرێك له ناوچه‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری موسڵیان كۆنترۆڵكردووه و له هه‌ندێ شوێنیش نزیكی ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ بوونه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت به گه‌یشتنی هێزه‌كانی ته‌واوی میحوه‌ره‌كان به ده‌روازه‌كانی شار، ئه‌و هێزانه كه پێشتر له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه دیاریكراون بچنه ناو شاری موسڵ.