داعش 75 كه‌سی كوشت
رووبه‌رووی چه‌كداره‌كانیان بونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش 75 كه‌سیان له باشووری شاری موسڵ كوشتووه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو له ناو شاری موسڵ به چه‌ك رووبه‌رووی چه‌كدارانی داعش ببوونه‌وه.
شایه‌تحاڵێك هه‌واڵی كوشتنی ئه‌و "75" كه‌سه‌ی به كه‌ناڵی "CNN" داوه و گوتوویه‌تی"ئه‌و كه‌سانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری باشوری شاری موسڵ له ناوچه‌یه‌ك كه به "ئه‌بو سه‌یف" ناسراوه له شوێنێكی نزیك رووباره‌كه به فیشه‌ك كوشتوویانن،چونكه ئه‌و كه‌سانه سه‌ر له به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو له گه‌ڕه‌كی "وادی هاجه‌ر" له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌ره‌نگاری یه‌ك بوونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه داعش ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیر كردن كردووه و ئه‌و كه‌سانه‌شی له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیر كردووه و به‌و شێوه‌یه كوشتوونی.
شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه"له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگری داعش دیار نه‌ماون،پاش ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌بووه كه سه‌رجه‌م موڵك و ماڵ و ئۆتۆمبیله‌كانیان فرۆشتووه و خه‌ڵكی شاره‌كه وای باس ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌رپرسانه له شاره‌كه رایانكردبێت.
ئه‌و قسانه له لایه‌ن كه‌سانێك وه‌ك شایه‌تحاڵ بۆ كه‌ناڵی "CNN" كراوه و كوردستان 24 به ته‌واوی له زانیارییه‌كانی ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست نییه و ته‌نها هه‌واڵه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه، كه‌ناڵی ناوبراویش به ته‌واوی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی وه‌ك زانیاری پشتڕاستكراو له قه‌ڵه‌م نه‌داوه.