داعش موشه‌كی "تاو" دژی تانك له ته‌له‌عفه‌ر جێگیر كردووه
داعش خۆی بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ئاماده كردووه
K24 – هه‌ولێر
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پیشڕه‌وی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له رۆژئاوای موسڵ، داعش له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو شه‌ڕكه‌ره‌كانی له سوریاوه بۆ ته‌له‌عفه‌ر ناردووه كه شاره‌زاییان له به‌كارهێنانی موشه‌كه‌كانی دژی تانك هه‌یه.
راپۆرتێكی هه‌واڵگری باس له‌وه ده‌كات داعش سیسته‌می مووشه‌كی "تاو" دژی تونك و زرێپۆش له ته‌له‌عفه‌ر جێگیر كردووه.
موشه‌كی BGM-71 TOW دروستكراوی ئه‌مریكایه و له ساڵی 1970 درایه سوپای ئه‌مریكا و بۆ زۆرێك له وڵاتان هه‌نارده كرا‌و و به مه‌ودای 3.75 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت و به رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و هه‌لێكۆپته‌ر به‌كار ده‌هێنرێت و به قووڵایی 600 تا 1000 میلی مه‌تر تانك و زرێپۆش ده‌سوتێنیت و یه‌كه‌مجار له شه‌ڕی ڤیتنام له ساڵی 1972 به‌كارهێنرا و تانكه‌كانی روسی له جۆی بی تی-76 سوتاند و له‌ناوبرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م كاروانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه ژماره‌یان هه‌زاران كه‌س ئه‌ژمار كراوه به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ جوڵه‌یان پێكرا و ئامانجیشیان گرتنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره له 55 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای موسڵ.
گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عقه‌ر رێگه‌ی كشانه‌وه چه‌كدارانی داعش بۆ سوریا یان ده‌ستپێراگه‌یشتنیان به یارمه‌تی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی داده‌خات.
چوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ته‌له‌عفه‌ر و رۆژئاوای موسڵ پاش ئه‌وه‌ی دێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری موسڵیان كۆنترۆڵكرد و له هه‌ندێ ناوچه نزیكی ده‌روازه‌كانی شار بوونه‌ته‌وه.
هادی عامری به‌رپرسی رێكخراوی به‌در، گه‌وره‌ترین هێزی ناو حه‌شدی شه‌عبی له گوندی عه‌ین ناسر له رۆژئاوای رووباری دیجله به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند شه‌ڕی موسڵ سه‌یران نییه، پێویستی به كات و وردبینی و سنگفراوانی هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند داعش له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو هێزه‌كانی له ته‌له‌عفه‌ر به‌هێزتر كردووه بۆ ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان و پێشی وایه ئه‌م شاره گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌یه.
گوتیشی داعش دوو كاروانی چه‌كدارانی كه شاره‌زاییان له به‌كارهێنانی موشه‌كه‌كانی دژی تانك هه‌یه بۆ ته‌له‌عفه‌ر ناردووه. به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆن كار ده‌كات، "راپۆرته‌كانی هه‌واڵگری پیشان ده‌ده‌ن داعش سیسته‌می موشه‌كی "تاو" دژی تانك و زرێپۆش گه‌یاندووه‌ته ته‌له‌عفه‌ر و خۆیان بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ئاماده كردووه".

