دەمیرتاش: سیستمی سەرۆكایەتی لە توركیا سەرناگرێ

"لە زیندانیش دەتوانین ركابەری ئاكەپە بكەین و سەربكەوین"

K24 - ئەنقەرە

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیاند، ئەوان ناتوانن لەگەڵ سیستمی سەرۆکایەتی دا بژین و ئەو ھەوڵانەی بۆ سیستمی سەرۆكایەتی دەدرێت سەرناگرێ، ئەوانەی دەیانەوێت سیستمە بگۆڕن نایانەوێت وڵات سەقامگیربێت.

دەمیرتاش لە کونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە گۆتی: "ئێمە لە وڵاتێکی دیموکراسیدا دەژین و هیچ سیستمێکی دیكە قەبووڵ ناکرێت و هەوڵەکانی ئەو کەسانەی کە دەخوازن سیستمی سەرۆکایەتی و تاکەکەسی بۆ تورکیا دابنێن تووشی شکست دەبن".

گوتیشی: "ھەدەپە 6 ملیۆن دەنگی ھێناوە ئەگەر ھەموو دەنگدەرانی دەستگیر بكرێت ھەدەپە تەواونابێت، ئەگەر لە زیندانیش بێت ئێمە دەتوانین ركابەری ئاكەپە بكەین و سەربكەوین".

راشیگەیاند: "پاڵپشتی میدیاكان دەكرێت دژی ھەدەپە، لە ئێستاوە ئامادەیان دەكەن بۆ ھەڵبژاردنێكی دیكە، ئاكەپە كاتێك بڕیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختیدا ئەوكاتیش بەربەستی ھەڵبژاردنی شكاند، ھەدەپە توانی بە بەدەستھێانی 10% لە ھەڵبژاردن ئاكەپە رابگرێت،