داعش 10 هه‌زار كه‌سی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردووه
ئه‌وه‌ی ره‌تیبكاته‌وه ده‌كوژرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی"حه‌مام عه‌لیل" ئاشكرایكردووه"ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش"10" هه‌زار كه‌سی سڤیلی گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار و ئه‌وانه‌شی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه بڕۆن له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه كوژراون، هۆشداریشیداوه له روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی چونكه داعش ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت.
خه‌ڵه‌ف جبوری به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل قسه‌ی بۆ میدیا عێراقییه‌كان كردووه و رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبێلیان هێناوه و نزیكه‌ی "10" هه‌زار كه‌سی سڤیلیان له خه‌ڵكی ناحیه‌كه و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر باركردووه به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردون و ژماره‌یه‌كیشیان به كۆمه‌ڵ كوشتووه و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه چه‌كدارانی داعش كۆمه‌ڵكوژی ده‌رحه‌ق به سڤیله‌كان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجام بده‌ن.
جبوری ئه‌وه‌شی گوتووه" چه‌كدارانی داعش ئه‌و كه‌سانه‌یان له سێداره‌داوه كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كاندا بڕۆن و به زۆر سواری ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره‌كانیان كردوون،ئه‌م ره‌فتارانه‌ی داعش به‌هۆی ترسی دروستبوونی راپه‌ڕینی جهماوهریهوهیه،چونكه چه‌ند جارێك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ته‌قه‌یان له باره‌گاكانی ئه‌و رێكخراوه كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه گوتوویه‌تی" گواستنه‌وه‌ی سڤیله‌كان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له كاتێكدایه،هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له سه‌نته‌ری ناحیه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی "شوره" كه‌وته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان،هه‌ر بۆیه داوای له حكومه‌ت كردووه په‌له بكات لهكۆنترۆڵكردنهوهی ناحیه‌كه و رزگاركردنی گیانی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌كدارانی داعش ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌نته‌ری شاری موسڵ و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت،له‌و كاته‌ی كه خێزان و كه‌سوكاری چه‌كداره‌كانی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ سوریا،له بری ئه‌وه له ده‌وروبه‌ره‌وه خێزانه‌كان دێنێته جێگای ئه‌وان و خانووه چۆڵه‌كانیان پێ پڕده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بۆردوومانی فڕۆكه‌كان و پێشڕه‌ویی هێزه عێراقییه‌كان بگرێت.