هێرش بۆ ناو موسڵ ده‌ستیپێكرد
هێرشه‌كه له سێ قۆڵه‌وه‌یه
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سێ قۆڵه‌وه ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه بۆ به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی ناوه‌ندی شاری موسڵ.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" كاتژمێر 6:30 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ كاروانی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و لیوا و فیرقه‌كانی سوپای عێراقی له سێ میحوه‌ره‌وه به ئاراسته‌ی به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی ناوه‌ندی شاری موسڵ ده‌ستیان به پێشڕه‌ویی كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" دوای "15" رۆژ له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ شه‌ڕی رزگاركردنی به‌ره‌ی ده‌سته چه‌پی ناوه‌ندی شاره‌كه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌ستیپێكردووه.