هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتنه ناو یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی موسڵ
دوو گوندی دیكه‌ش رزگار كراون
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتنه یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی ناو شاری موسڵ له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه.
ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند" هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی "كه‌رامه" ی شاری موسڵ و یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ندی پارێزگاكه كۆنترۆڵ بكرێت و ئێستا له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعشدا شه‌ڕه.
دوای ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه به‌رێوه ده‌چێت،هێزه عێراقییه‌كان پێشڕه‌وییان به‌ره‌و ناو شاره‌كه ده‌ستپێكردووه و سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ وه‌ك گوندی "عه‌لی ره‌ش" و "گۆگجه‌لی" له نزیك ده‌روازه‌ی موسڵ،توانیویانه بگه‌نه ناو یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی موسڵ،به قسه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌ی كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز لێدوانیداوه.