به‌ وێنه‌.. ميليشيا چه‌كدارييه‌كان داهێنان له‌ چه‌ك و تۆقاندندا ده‌كه‌ن

ئه‌زموونێكى زۆريان له‌ بوارى پێشخستنى چه‌ك و داهێنانى كه‌رسته‌ى ته‌قينه‌وه‌ و درووستكردنى ئامێرى مه‌ترسيدارى جه‌نگيدا كردووه

K24 – هه‌ولێر:

گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى سووريا له‌ ماوه‌ى پێنج ساڵى هه‌ڵايسانى ئاگرى شه‌ڕى ناوخۆ له‌ سووريادا ئه‌زموونێكى زۆريان له‌ بوارى پێشخستنى چه‌ك و داهێنانى كه‌رسته‌ى ته‌قينه‌وه‌ و درووستكردنى ئامێرى مه‌ترسيدارى جه‌نگيدا كردووه‌، كه‌ به‌ هۆيانه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتى بوونه‌ته‌ قوربانى و ژێرخانى ئابوورى و شارستانى شاره‌كان داڕووخاوه‌.