"راگرتنی ھاوسەنگی رێككەوتننامە لەگەڵ پارتی و گۆڕان بۆ یەكێتی ئەستەمە"

K24 - ھەولێر

كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، راگرتنی ھاوسەنگی رێككەوتننامە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەكێتی ئەستەمە، چونكە لەلایەك پابەندبوونە بە ھەندێك مەسەلە لەلایەكی دیكە چەند مەسەلەیەكی دیكە.

رێباز بێركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجووومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژ به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "ئێمە وەك یەكێتی رێككەوتننامەمان لەگەڵ پارتی ھەیە و رێككەوتنمان لەگەڵ گۆڕانیش كردووە، راگرتنی ھاوسەنگی ھەردوو رێككەوتنەكە زەحمەتە".

گوتیشی: "یان ده‌بێ رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێداچوونەوەی پێدابكرێتەوە یان ده‌بێ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بكرێت".