وەبەرھێنەرانی كوردستان: به‌ بڕی 20 ملیار دۆلار پرۆژه‌مان راگرتووه‌

"دوای داعش ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بوژێته‌وه‌‌"

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی یەكێتی وەبەرھێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە بڕی 20 ملیار دۆلار پڕۆژەیان راگرتووە و ناوێرن خەرجی تێدا بكەن.

یاسین مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24رایگه‌یاند: "دوای ئازادكردنی مووسڵ ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بوژێته‌وه‌ و جموجۆڵی بازرگانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان".