خۆپێشاندان لە سلێمانی دەستیپێكردەوە

K24 – سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا فەرمانبەر و مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی دژی سیستمی پاشەكەوت و دواكەوتنی مووچە خۆپێشاندانیان دەستپێكردەوە.

ھاژە غەفور پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "فەرمانبەر و مامۆستایانی ناڕازی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی خۆپێشاندانیان دەستپێكردەوە، كە بریتین لە 25 گرووپ و رێكخراو، خۆپێشاندەران باس لەوە دەكەن كە پێشتر لەلایەن ئاسایشی سلێمانی مۆڵەتی خۆپێشاندانیان پێنەدراوە، بەڵام دواتر مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی وەرگرتووە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "رێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی خۆپێشاندانەكە توندوتیژی لێنەكەوێتەوە".

دوێنێ لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كردبوو كە ئەوان مۆڵەتی خۆپێشاندانیان بە ھیچ رێكخراو و گرووپێك نەداوە، بەڵام خۆپێشاندەران سوورن بوون لەسەر ئەنجامدانی خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆ.