به ڤیدیۆ: ئه‌فسه‌رێك سوعبه‌ت له‌گه‌ڵ داعشێك ده‌كات
ده‌ڵێت من ئێرانیم
K24 هه‌ولێر:
له‌م ڤیدیۆیه‌دا چه‌كدارێكی ده‌ستگیركراوی داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقه‌وه ده‌ستگیر كراوه و ده‌ستیان به‌ستووه‌ته‌وه و یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی داعش ده‌پرسێت تۆ خه‌ڵكی كوێیت، له وه‌ڵامدا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌ڵێت من ئێرانیم.
چه‌كداره‌كه‌ی داعش‌یش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێرانیت چۆن عه‌ره‌بی ده‌زانیت؟
پۆلیسه‌كه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئێرانیم و عه‌ره‌بیش ده‌زانم.
ئه‌و ڤیدیۆیه له ناوچه‌ی "ئه‌لبوبالی" پارێزگای ئه‌نبار گیراوه له‌وكاته‌ی هێزه عێراقییه‌كان ناوچه‌كه‌یان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵكردووه و ئه‌و چه‌كداره‌ی داعشیشیان به دیل گرتووه.