سەركردەیەكی كۆمەڵ: ئیسلامییەكان بەرەو قۆناغی یەكگرتن ھەنگاو دەنێن
جیابوونەوەی ژمارەیەك سەركردە و كادیرانی كۆمەڵ لە حزبەكەیان رەتدەكرێتەوە
K24 – سلێمانی
كاروان رەحمان پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ عیرفان عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی كۆبوونەوە".
یاسین حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: "سەردانەكە لەسەر داوای كۆمەڵی ئیسلامی بووە و مەبەست لەو دانیشتنە بۆ لە یەكتر نزیكبوونەوەی ھەردوولایە، پەیوەندییەكانی كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی لە قۆناغێكی نوێدایە، ھەنگاوێكی بەھێزە بۆ زیاتر لێك نزیكبوونەوەی ھێزە ئیسلامییەكان".
گوتیشی: "وەك ھێزە ئیسلامییەكان بۆ ھاوكاری و تێكەڵ بوونەوە پڕۆژەی ھاوبەشمان ھەیە، خیلاف ھەیە لەسەر پڕۆژەكە ئەم جۆرە سەردان و دیدارانە بە ئاراستەی نەھێشتنی جیاوازییەكان دەبێت، دەمانەوێت بەرەو قۆناغی یەكگرتن و تێكەڵ بوون ھەنگاوبنێین".