داعش ژنانی خۆکوژ دەخاتە نێو ئاوارەکانەوە
K24 - ھەولێر
حەشدی شەعبی هۆشداریدا لەوەی داعش کۆمەڵێک ژنی خۆکوژی لەگەڵ ئاوارەکانی گۆگجەلی تێکەڵ دەکات، بۆ ئەوەی خۆیان بەهێزە ئەمنییەکان بتەقێننەوە.
دوێنێ هەردوو گوندی گۆگجەلی و بازوایا، لەلایەن هێزە عێراقییەکان کۆنتڕۆڵکرانەوەو ژمارەیەک لەخەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
لەلایەکی دیکەوە، جەواد تڵێباوی گوتەبێژی عەسائیب ئەهلول حەق، ئەمریکای تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ درێژە کێشانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ.
لە 17 مانگی رابردوو ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ دەستیپێكردووە، ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین ناوچەی بەرفراوانیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركردووە.