هێزه عێراقییه‌كان باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومییان له‌ناو مووسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان، له 16ه‌هه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، توانییان باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌ت كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزێكی تایبه‌تی سوپای عێراق، له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه، به‌رده‌وامی به پێشڕهوییهكانداوه و توانیویانه باره‌گای سه‌ره‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌ت، كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ی كه‌ڕامه كۆنتڕۆڵكبكهنهوه.