له‌نده‌ن: رووسيا سيخوڕيمان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات
به‌و كاره‌ى ئاسايشى بريتانياى خستووه‌ته مهترسييهوه
K24 – هه‌ولێر:
ئهدريۆ باركر، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بريتانيا رايگه‌ياند، رووسيا به‌رده‌وامه له سيخوڕيكردن به‌سه‌ر بريتانياوه و به‌و كاره‌ى ئاسايشى بريتانياى خستووه‌ته مهترسييهوه، چونكه زۆر سيخوڕى له بريتانيا چاندووه، كه ئه‌ركيان ئاشكراكردنى زانيارييه نهێنى و سهربازييهكانه.
رۆژنامه‌ى گارديان، له زارى ئه‌و به‌رپرسه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، رووسيا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك و به توندترين شێوه‌ى دوژمنكارانه پڕوپاگه‌نده و سيخوڕى و كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه و هێرشى ئه‌ليكترۆنى ده‌كاته سه‌ر بريتانيا.
ماوه‌ى 107 ساڵه هيچ به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى بريتانيا به‌و جۆره قسه‌ى نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: رووسيا دزه به زانيارى سه‌ربازى و پڕۆژه پيشه‌سازييه‌كان و زانيارييه ئابووريهكانمان ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، سيخوڕه‌كانى رووسيا به دواى نهێنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و حكومه‌تى بريتانيادا ده‌گه‌ڕێن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، رووسيا خۆى به نه‌يارى خۆرئاوا هه‌ژمار ده‌كات و چالاكى ئه‌ليكترۆنى دژمان ئه‌نجامده‌دات.
به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بريتانيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، بۆ ده‌يان ساڵى ديكه‌ش رووسيا هه‌ر مه‌ترسى ده‌بێت له‌سه‌ر بريتانيا.