عه‌بادی: له مووسڵ سه‌ری ماره‌كه ده‌گرین
نامانه‌وێ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌وینه شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر روویدا ئه‌وا "توركه‌كان" باجێكی قورس ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌وڵی له‌ناوبردنی "سه‌ری مار"ی داعش ده‌ده‌ن له مووسڵ و گوتی: " هه‌وڵده‌ده‌ین به كه‌مترین تێچوو مووسڵ ئازادبكهینهوه كه هه‌ندێك پێیانوابوو ئازادكردنه‌وه‌ی خه‌ونه".
عه‌بادی له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سوپای توركیا له‌ناو خاكی عێراق هۆشداریدا و رایگه‌یاند، تا ئێستاش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هێزه‌ی توركیا له‌سه‌ر وڵات هه‌یه و داگیركردنێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سوپای توركیا بێت، ئه‌وا توركیا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت.
عه‌بادی گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكه‌ینه‌وه"
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌باره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ره‌وه، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان ترسیان له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه له توركمانه سووننه‌كانی قه‌زاكه، عه‌بادی گوتی: "ئێمه پێداگرترین له كه‌سانی دیكه له‌سه‌ر قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر".
له ئێستاشدا حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌ركی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ری پێسپێردراوه، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی توركمانی شیعه ئایینزان و به‌شێكیشی هه‌مان نه‌ته‌وه‌ن، به‌ڵام سووننه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا ناوێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و جۆره رووبدات، توركه‌كان باجێكی گران ده‌ده‌ن".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر له ئێستادا توركیا بێته ناو شه‌ڕه‌كه، ئه‌وا وه‌كو دو‌ژمنێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هێزی عێراق له پێگه‌یه‌كی نیتشمانیدایه و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیش له‌نێون هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی شاری مووسڵ هه‌یه.