توركيا داوا ده‌كات شه‌ڕى ره‌ققه دوابخرێت
ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه شه‌ڕى مووسڵ و ره‌ققه به‌يه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا نو‌عمان قورتولموش رايگه‌ياند، توركيا ده‌يه‌وێت دواى مووسڵ و ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى قه‌ڵغانى فورات، شه‌ڕى ره‌ققه ده‌ست پێ بكرێت.
له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵيان ده‌ستپێكردووه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياندبوو، ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه شه‌ڕى مووسڵ و ره‌ققه به‌يه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
توركيا ته‌نيا لايه‌نه داواى دواخستنى هێرشكردنه سه‌ر داعش له ره‌ققه ده‌كات.
ره‌ققه پايته‌ختى سه‌ره‌كى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌يه كه داعش به ناوى خيلافهتهوه له عێراق و سووريا دايمه‌زراندووه.