داعش ته‌رمی چل كه‌سی فرێ دایه ناو رووباری دیجله
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند داعش ته‌رمی 40 ئه‌ندامی پێشووی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق فرێ داوه ناو رووباری دیجله، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موویانی كوشت.
راڤینا شه‌مده‌سانی رایگه‌یاند داعش رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له نزیك موسڵ ئه‌م كاره‌ی كردووه.
گوتیشی داعش هه‌واڵیدا له تاریكایی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی 25 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل له باشووی موسڵ به كامیۆن و پاس بۆ موسڵ بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كاریان بهێنێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "زۆبه‌ری كامیۆنه‌كان به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر ده‌چوون، به‌ڵام له ژێر گوشاری گه‌شتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ پاس گه‌یشتنه گوندی ئه‌بوسافی به دووری 15 كیلۆمه‌تری باكووری حه‌مام عه‌لیل".
نیگه‌رانی خۆیشی له‌و كرده‌وه و به زۆری گواستنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له لایه‌ن داعشه‌وه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو ده‌رده‌ربڕێت.
"داعش خه‌ڵك بۆ موسڵ ده‌گوازێته‌وه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه هه‌واییه‌كان له نزیك شوێنه‌كانی خۆی له موسڵ نیشته‌جێیان ده‌كات و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت" شه‌مده‌سانی وای گوت.