هێرش بۆ سه‌ر ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل ده‌ستیپێكرد
له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه یه‌كه‌م باڵه‌خانه له ناو موسڵ كۆنترۆڵكرا
K24 – هه‌مولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند" هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان به هێرشكردووه بۆ سه‌ر یه‌كێك له پێگه گرنگه‌كانی داعش له میحوه‌ری باشووری موسڵ.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی" هێزه‌كانی عێراق سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی"حه‌مام عه‌لیل" ده‌ستپێكردووه كه پێگه‌یه‌كی گرنگی چه‌كدارانی داعشه له باشووری شاری موسڵ و "20" كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه دووره.
ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی سوپای عێراقی له باشووری شاره‌كه له كاتێكدایه،له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵیشه‌وه هێزه عێراقییه‌كان دوای دوو هه‌فته له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سه‌ر شاره‌كه توانییان قۆناغێكی نوێ له جه‌نگه‌كه ده‌ست پێبكه‌ن و به‌ره‌و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ هه‌نگاو بنێن.
له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌شدا توانیویانه گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی و باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی "موسڵیه"ی جاران و گوندی بازوایا كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
له ئێستادا فڕۆكه‌كه‌كان و تۆپخانه‌كان به چڕی شاره‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن له كاتێكدا هێشتا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی سڤیل له‌و شاره‌دا ماونه‌ته‌وه و شایه‌تحاڵێك له گه‌ڕه‌كی"قودس" ی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش په‌نایان بردووه‌ته به‌ر شه‌ڕی شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بگرن.
فه‌ریقی یه‌كه‌م"تارق شغاتی" فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقیش دوێنی بۆ میدیاكان قسه‌یكرد و رایگه‌یاند"سه‌رباز گه‌یشتوونه‌ته ناو باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی موسڵیه و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م باڵه‌خانه‌یه له ناو شاری موسڵ ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی دژه‌تیرۆری عێراقی ئه‌وه‌شی گووت" شه‌ڕی ده‌رهێنانی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش به كرده‌یی ده‌ستپێكردووه.