کێربی: پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ خێرا بەڕێوەدەچێت

"رزگارکردنی مووسڵ پێش وادەی دیاریکراوی کەوتووە"

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ زۆر خێرا بەڕێوەدەچێت و پێشڕەوییەكان بۆ رزگاركردنی شارەكە پێش وادەی دیاریكراو كەوتووە.

جۆن کیربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "هیچ زانیارییەکمان نییە لەبارەی ئاماری قوربانیانی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، پێشڕەوییەکانیش زۆر خێران و پێش وادەی دیاریکراو کەوتوون".

دوێنێش، جەواد تڵێباوی، گوتەبێژی گرووپی عەسائیبی ئەهلولحەق، ئەمریکای بە تەگەرە خستنە بەردەم پێشرەوی هێزە عێراقییەکان تۆمەتبارکرد.

لە 17 مانگی رابردوو ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكردووە، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین ناوچەی بەرفراوانیان لە دەستی داعش رزگاركردووە و لە ئێستادا ھێزە عێراقییەكان بەرەو ناوەندی مووسڵ پێشڕەوی دەكەن، ھاوكات لەگەڵ ئازاكردنەوەی ئەو ناوچانە ھاووڵاتیان خۆیان دەگەیەنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و روو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن.